٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كورد له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان سه‌ركۆنه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، گردبوونەوەیەکی فراوانیان دژی هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان ئەنجام دا و داوا دەکەن سنوور بۆ داگیرکاریی حەشدی شەعبی دابنێن.

ئه‌مڕۆ جوارشه‌ممه‌، هه‌زاران کوردستانی لە برۆکسل چوونە بەردەم یەکێتیی ئەورووپا و یادداشتێکیان بە بەرپرسی مەلەفی عێراق دا، تێیدا داوایان كردووه‌ سنوور بۆ داگیرکاریی حەشدی شەعبی، دەرکردنی کورد و سووتاندن و تاڵانکردنی ماڵەکانیان دابنێن.

(حەسەن خێری) یه‌كێك له‌ كوردانی تاراوگه‌یه‌ و  بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پشتگیریی خۆمان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هێرشی حه‌شدی شه‌یبیمان بۆ سه‌ر كوردستان سه‌ركۆنه‌ كرد، كه‌ به‌ پشتیوانیی سوپای پاسداران ئه‌نجام دراوه‌.''
 

كاروان باعه‌دری

هەواڵی پەیوەندیدار