پارتی و یه‌كێتی، جه‌ختیان له به‌یه‌كڕیزی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه كرده‌وه
هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بوون له‌وه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستای ڕووبه‌ڕوو‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/10/2017 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌رووره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و تاوتوێ كران.
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌باییی ڕیزه‌كان و لێكگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستای ڕووبه‌ڕوو‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه.




