سبەینێ پەرلەمانی کوردستان ڕەوشی هەرێم و عێراق تاوتوو دەکات
__2017_10_25_h15m23s7__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سبەی پەرلەمانی کوردستان پەیوەست بە چەند پرسیک کۆ دەبێتەوە، گرنگترینیان باس لەسەر کەرکووک و داگیرکردنی ناوچەکانی تری ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، (بەشار مشیر ئیسماعیل)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە کۆبوونەوەی ڕابردوودا باس لەوە کرا کە دەبێ کۆبوونەوەیەک ھەبێـت، لەسەر ڕەوشی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی ھەرێم و ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدا کراوە و لە لایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر کراون، بابەتێکی تر پرسی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم دەبێـت، کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، یان ھەموار دەکرێت، یان ھەندێک گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتیی ھەرێمدا دەکرێت، بابەتی ناوخۆش بەیاننامەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، کە دوێنێ شەو بڵاو کرایەوە سەبارەت بە بەرەنجامی ڕیفراندۆم و دەستپێکردنی گفتوگۆ لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.''
فایزە کۆیی




