"مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا لەژێر مەترسی جینۆساید دان"
__2017_10_25_h15m16s39__ER.jpg)
مووسڵ-KDP.info- نوێنەرێکی مەسیحیەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، ھەڕەشەی زۆر لەسەر مەسیحیەکانی دەشتی نەینەوا ھەیە و دوێنێش بە ھۆی بۆردومانی حەشدی شەعبییەوە دوو ھاووڵاتیی مەسیحی بریندار بوونە و ژمارەیەکی زۆریش ئاوارە بوونە و ژیانی ئەو خەڵکە لە مەترسیدایە.
(وەحیدە یاقۆ ھورمز)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوێنێ حەشدی شەعبی ھێرشی کردە سەر تلسقۆف بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکات، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ڕێگریی لێ کرد و ڕێگەی نەدا پێشڕەوی بکەن، ئەوانیش تۆپبارانی ھەڕەمەکییان کرد، بەو ھۆیەوە دوو ھاووڵاتیی مەسیحی لە تلسقۆف، کە برای یەکترن، بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دھۆک کراون بۆ چارەسەرکردن و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دراوە.
(وەحیدە یاقۆ ھورمز) گوتی: ''ژیانی خەڵکی مەسیحی لە دەشتی نەینەوا خراپە و لە مەترسی جینۆساید دان، بە ھۆی ھێرشەکانی حەشدی شەعبیەوە، چونکە دوێنێ ئەو خەڵکەی گەڕابوونەوە تلسقۆف جارێکی دیکە ژمارەیەک ئاوارە بوونە.''
(وەحیدە یاقۆ ھورمز) گوتیشی: ''پێشتر مەسیحییەکان بە ھێرشی داعش ئاوارە بوون، ئێستاش بە ھۆی حەشدی شەعبیەوە جارێکی دیکە ئاوارە دەبن، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی زۆر لە داعش خراپترن.''
بڵند ئیبراھیم




