كلد ئاشوور داوا ده‌كه‌ن، خۆیان ناوچه‌كانیان بپارێزن

هه‌ولێر-KDP.info- چه‌ند حزبێكی كلد ئاشووری هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كانیان كۆ بوونه‌ته‌وه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاراسته‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ته‌كانی هه‌ولێر، به‌غدا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه. یه‌ك له داوا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێزێكی چه‌كداره له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
كوردانی مه‌سیحی، كلد ئاشوور، زیاتر دانیشتووی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وان و بۆ دووه‌م جاره له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی، كاره‌ستانیان به‌سه‌ر دێت. ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) به هۆی بۆردوومانی شارۆچكه‌ی تلسقۆف له‌لایه‌ن هێزی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، دانیشتووانی كه زۆربه‌ی كلد ئاشوورن، بۆ جارێكی دیكه ئاواره بوونه‌ته‌وه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه به هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه، پێنج هاووڵاتی بریندار بوونه.

(رۆمیۆ هه‌كاری) سكرتێری گشتیی پارتی به‌ین نه‌هرێن، ئاشكرای ده‌كات كه 10 حزب و لایه‌نی كلد ئاشووری كۆ بوونه‌ته‌وه و چه‌ندین داواكارییان ئاراسته‌كانی حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا، هه‌ولێر و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا "هیچ وه‌ڵامێك"یان پێ نه‌گه‌یشتووه، "به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر خه‌تن".
(هه‌كاری) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "داوامان كردووه پارێزگاری له پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كانمان بكرێت. هه‌روه‌ها هیچ هێزێكی چه‌كدار له ده‌شتی نه‌ینه‌وا نه‌مێننه‌وه و پاراستنی ناوچه‌كه بدرێته ده‌ست هێزه چه‌كداره‌كانی خۆمان".
ساڵی رابردوو و له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر رێككه‌وتن كه هێزی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا جێگیر بن، له‌و كاته‌وه ئێستا به‌شێكی ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقییه‌كاندایه و به‌شێكی دیكه‌ش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه.
وه‌ك (رۆمیۆ هه‌كاری) ده‌ڵێ، نزیكه‌ی 80%ی ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشتووانی كلد ئاشوورن، ساڵێكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیدان و تلقسۆف، شه‌ڕه‌فیه و ئه‌لقوش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پارێزراون.
سكرتێری پارتی بین نه‌هرێن ده‌ڵێ، "هیوادارین حه‌شدی شه‌عبی نه‌یه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان و شه‌ڕ روو نه‌دات. داوامان له لایه‌نه‌كان كردووه ئێمه له‌و شه‌ڕه به‌دوور بگرن".
له رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌وه، به هۆی هێرش و داگیركاریی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادان له ناو هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه. ئێستا به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبیدایه.
(دیندار زێباری) رێكخه‌ری كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات كه حه‌شدی شه‌عبی نزیك به 600 هاووڵاتی سڤیلی له ناو كه‌ركووك و خورماتوو شه‌هید كردووه و ئه‌مه‌شی به "تاوانی جه‌نگ" ناوبرد.
كاوه جه‌م




