هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ: هاوشانی پێشمه‌رگه، به‌ره‌وڕووی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بینه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی ھۆزەعەرەبەکانی مووسڵ گوتی، ھێزەکانیان لە ھەموو میحوەرەکان بوونیان ھەیە و ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن.
(شێخ مزاحم ئەلحوێت) گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پێشمەرگەکانی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ لە ھەموو میحوەرەکان بوونیان ھەیە، لە رەبیعەوه تادەگاتە مەخموور و ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن.''
(ئەلحوێت) ده‌ڵێ، ''ئەمڕۆ خۆیشم وەکو یەکێک لە سەرۆکھۆزەکانی عەرەب چوومە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەوه. ئێستا من خۆم بە یەکێک لە پێشمەرگەكانی (سەرۆک بارزانی) حیساب دەکەن و ئامادەم ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە شەڕی حەشدی شەعبی بکەم.''
ئه‌و سه‌رۆكهۆزه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه، ھێزی پێشمەرگە مێژوویەکی ھەیە لە شەڕی داعش و، بینیویه‌تی پێشمه‌رگه چۆن داعشی تێکشکاند، ''بۆیە ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە پێشمەرگە سەرکەوتن بە دەست دێنێت.''
بڵند ئیبراھیم




