نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك و فراكسیۆنی پارتی، جه‌ختیان له پشتگیریی زه‌مینه‌سازی بۆ دایه‌لۆگ كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق كۆ بووه‌وه و تێیدا، جه‌خت له هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كرایه‌وه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئالۆزییه‌كان، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری له سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بۆ زه‌مینه‌سازی و دایه‌لۆگ. هاوكات سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیارانه كرا كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌درێن.
كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/10/2017، به‌ڕێوه چوو و، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و سڵاوورێزی (نێچرفان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێ راگه‌یاندن و، خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی به‌و دیداره ده‌ربڕی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك، تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دواپێشهاته‌كان و، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركووك و باروودۆخی ئاواره‌كان و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه و، ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و وتووێژ له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دواهه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، پوخته‌یه‌كی له باروودۆخی ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌گوزه‌رێت و هه‌وڵه‌كان له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان تیشكی خرایه سه‌ر.
له كۆیوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و دوور له به‌كارهێنانی هێز دووپات كرایه‌وه. هاوكات جه‌خت له‌وه‌ش كرایه‌وه، كه هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی پارتی و به‌شدارینه‌كردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق سیاسییه له‌وه‌ی پیشه‌ییی و یاسایی بێت، چونكه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕێكی سیاسییه له لایه‌ن به‌شیك له كوتله سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتارانی نێو په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام به كه‌ره‌سته‌ی یاسایی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی.
هه‌روه‌ها ته‌ئكید له هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كرایه‌وه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئالۆزییه‌كان، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری له سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بۆ زه‌مینه‌سازی و دایه‌لۆگ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیارانه كرا كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌درێن و، په‌یوه‌سته به‌وه‌ی حكوومه‌تی عیراق پره‌نسیپی گفتوگۆی بێ مه‌رج قبووڵ بكات و سیاسه‌تی سزادانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنێت و، له‌مباریه‌شه‌وه هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه‌كان به گرینگ و پێویست زانرا.
كۆبوونه‌وه پێی وابوو، هه‌وڵی به‌شێك له فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عیراق بۆ سزادانی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، هه‌وڵێكی ته‌واو ناده‌ستووری و نایاسایییه و پێویسته ڕابگیرێت، چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه سیاسه‌تی سازادانی گه‌لی كوردستان و نوێنه‌ره‌كانیان شكستخواردوو و بێئه‌نجام بووه.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر باروودۆخی ئاواره‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و، هه‌موو هه‌وڵێك له پێناو سووككردنی ئێش و ئازاره‌كانیان و به‌هاناوه‌چوونیان.




