٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: هەر لایەنێك دەست بۆ خەڵكی شنگال درێژ بكات وەكو داعش مامەڵەی لەگەڵ دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال دیاری كرد، داوا لە حەشدی شەعبی دەكەن لە  شنگال نەمێنێت، چونكە هەر خروقاتێك بكات دژی دەوەستنەوە، چۆن لە داعشیان قبووڵ نەكرد و دژیان وەستانەوە، دژی ئەوانیش دەوەستنەوە. شنگال شارێكی كوردستانییە، هەر ڕاپرسییەك لەو شارە كرابێت، زیاتر لە 80%ی خەڵكی ئەو شارە كورد بوونە.

(قاسم شەشۆ)، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''ئاڵۆزی كەوتووەتە ناو خەڵكی ئێزدی، بۆیە داوا دەكەین حەشدی شەعبی لە ناوچەكە نەمێنێت، داواش لە خەڵكی ناوچەكە دەكەین، ناوچەكە چۆڵ نەكەن و هەر لە شوێنەكانی خۆیان بمێننەوە، چونكە لێ ناگەڕێین كەس زوڵمیان لێ بكات، ئەوەی زوڵم لە ئەوان دەكات لێی ناگەڕێن لە ناو خاكی شنگالدا بێت و وەكو دوژمن تەماشای دەكەین، چونكە لە ڕابردوودا ئێمە تووشی ئازارێكی زۆر بووین، لەسەر دەستی چەكدارانی داعش.''

(قاسم شەشۆ) ڕوونی كردەوە: ''دوژمنی ئێمە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەر یەكە، بۆیە داوامان لێ كردووە، ئەوەی داعش بەسەر خەڵكی ئێمەیدا هێناوە، ئەوان دووبارەی نەكەنەوە، حەشدی شەعبی خروقات بكات و دژی ئێمە بوەستێتەوە، چۆن ئێمە لە داعشمان قبووڵ نەكرد و دژی ئەوان وەستاینەوە، دژی ئەوانیش دەوەستینەوە، بۆیە ئەوە بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبووڵ نییە.''

(شەشۆ) ئاماژەی بەوەش كرد: ''شنگال شارێكی كوردیە و شارێكی كوردستانییە، بە درێژایی مێژوو ئەو خەڵكەی لە شنگال ژیاون كوردن، هەر ڕاپرسییەك لەو شارە كرابێت، زیاتر لە 80% خەڵكی ئەو شارە كورد بوونە.''

ڕابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار