٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماوەی پەرلەمانی کوردستان درێژ کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی زەرد گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا تەمەنی پەرلەمان بۆ دوو خولی دیکەی تەشریعی درێژ کرایەوە.

(نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و تێیدا ماوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو خولی دیکەی تەشریعی درێژ کرایەوە، کە ھەر خولەی چوار مانگە و لە نێوانیاندا مانگێکیش پشووە دەکاتە ساڵێک.''

(نازم ھەرکی) گوتی: ''بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان بە کۆی ٦٠ دەنگی پەرلەمانتاران درێژ کرایەوە.''

(نازم ھەرکی) گوتیشی: ''جگە لەوەش، دەنگ لەبارەی سکرتێری پەرلەمان و سێ پەرلەمانتاری دیکە درا و پەسەند کران.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار