مەخموور.. حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدڕاڵیەوە هێرشی كرد و ھێزی پێشمەرگە تێکیشکاندن

مەخموور -KDP.info- له سنووری قەزای مەخموور چەکدارانی حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدڕاڵەوە ھێرشیان بۆ سهر سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد بەرپرسێکی دهڤهرهكهش دەڵێ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێرشهكهی شكاندن و پاشەکشەی پێكردن.
(عەبدوڵڵا تاھیر)، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی مەخمووری پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی سەربە گروپەکانی حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدڕاڵیەوە ھێرشیانکردووتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی بازاڕگەی سەربە قەزای مەخموور و دەیانویست بەرەو زۆرگە زراو پێشڕەوی بکەن، بەڵام پێشمەرگە توانی بە توندی وەڵامی ھێرشەکەی حەشدی شەعبی بدەنەوە.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی مەخموور گوتیشی، "دوای شەڕێکی دەستە و یەخە ھێزەکانی پێشمەرگە گورزی گەورەیان لە حەشدی شەعبی داوە و دوای ھێرشەکەش چەکدارانی حەشدی شەعبی پاشکشەیانکرد.
(عەبدوڵڵا تاھیر) دهشڵێ، "حەشدی شەعبی کوژرا و برینداریان ھەیە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکانیان دیارنین.
قائید میرۆ




