قایمقامی شنگال، هۆشداریی جنۆسایدێکی دیکە لە شنگال دەدات

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال گوتی، دۆخی شنگال زۆر خراپە و حەشدیشەعبی لە تاڵانکردن و بردنی چەک و ئۆتۆمبێلی خەڵکی دەست ناپاراێزێت و دهڵێ، بڕوایان بە یاسا و ھیچ شتێک نییە.
(مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "حەشدی شەعبی بە ئارەزووی خۆیان پێشێلکاریی ئەنجام دەدهن و ھێرشی سەر ماڵی خەڵک دەکهن له شنگال، بۆیە ئەوانهی ماویشن له شهنگال ئهگەر حەشدیشەعبی لەوێ بمێنێ ئاوارە دەبن و خەڵکێکی دیکەی زۆریش پێشتر ئاوارە بوون، لەبەرئەوەی نەک ناتوانن خەڵکی بپارێزن دۆخەکەش تێکدەدەن."
(خەلیل) ئاماژە بەوەی کە پاش ئەوەی حەشدیشەعبی ھاتە شنگالەوە و پێشمەرگە لەوێ نەما، "خەڵکی ناوجەکە ئێستا قیمەتی ئەمنیەتی ھێزی پێشمەرگە دەزانن".
قایمقامی قەزای شنگال دهشڵێ، "دوای ھاتنی حەشدی شەعبی ئەو تاوانبارانەی کە پێشتر تاوانیان لەشنگال ئەنجام دابوو و رایانکردبوو بۆ سووریا، ئێستا جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ شنگال، بۆیە مەترسی ھەیە جنۆسایدێکی دیکە لە شنگال ئەنجام بدرێت."
بڵند ئیبراھیم




