به‌غدا نه‌یتوانی مۆسكۆ بۆ دژایه‌تیی هه‌ولێر بێنێته سه‌ر خه‌ت

هەولێر-KDP.info- له گه‌رمه‌ی كێشه‌ی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، ده‌وڵه‌تی رووسیا وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكرد. حكوومه‌تی به‌غدا گوشاری خسته‌سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان له ژێر چاودێریی ئه‌ودا بن، به‌ڵام رووسیا ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
ئێستا كۆمپانیای رۆس‌نه‌فت به بڕی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه. رۆس‌نه‌فت كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری وزه‌ی رووسیایه، له گه‌رمه‌ی كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا، گرێبه‌ستێكی به بڕی ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرد.
ڕێککەوتنەکە بۆرییەکی گازی سرووشتی لەخۆ دەگرێت کە پێداویستییەکانی وێستگەکان و کارگەکان بە گازی سرووشتی دابین بکات و، ئەوەندە گازی سرووشتی زۆر بخاتەبەردەست کە هەناردەی بازارە نێوەدەوڵەتییەکانی وەک تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا بکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت توانای بۆرییەکە ساڵانە تا 30 ملیار مەتری سێجا بێت کە یەکسانە بە 6%ـی خواستی ئەورووپا بۆ گازی سرووشتی. بۆرییەکە تا ساڵی 2019 بەمەبەستی بەکارهێنان و دابینکردنی ناوخۆ تەواو دەبێت و هەناردەکردنی گازیش لە ساڵی 2020 دەستپێدەکات.
حكوومه‌تی به‌غدا به راسته‌وخۆیی ره‌خنه‌ی له‌و گرێبه‌سته گرت و ئێستا كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك، پێكدادنی سه‌ربازی له نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێردا رووی داوه، ده‌وڵه‌تی عێراق داوا له رووسه‌كان ده‌كات رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به چاودێریی ئه‌وان بێت.
سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی بەغدا، کەچی کۆمپانیای رۆس‌نەفت ١٨ـی ئەم مانگە بڵاوی کردەوە، کە رێککەوتنێکی نوێی لە بواری وزەدا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمدا واژۆ کردووە.
رێککەوتننامەکە تایبەتە بەو پێنج بلۆکەی وەبەرهێنان کە دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە.
پشکی گرووپەکانی کۆمپانیای رۆس‌نەفت لە رێککەوتننامەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە بواری وزە لەگەڵ هەرێمی کوردستان 80% دەبێت و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پێنج بلۆکەکە لە 40 ملیۆن دۆلاری ئەمریکاییەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 110 ملیۆن دۆلار دەڕوات، بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆمپانیای رۆزنەفت، بەرهەمهێنان لە ساڵی 2018ـدا دەستپێدەکات و لە حاڵەتی سەرکەوتنیشدا لە ساڵی 2021ـدا گەشەی زیاتر بە کارەکان دەدرێت و وەبەرهێنانی تەواو جێبەجێ دەکرێت.
رۆزنەفت باس لەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت بەلایەنی کەمەوە یەدەکی نەوت لەو پێنج بلۆکە بگاتە 670 ملیۆن بەرمیل نەوت.
رۆژی دووشه‌ممه، (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و پرسی رێکكه‌وتنی نه‌وتیی رووسیا و هه‌رێمی كوردستان و پرسی سه‌ربه‌خۆیی، له‌گه‌ڵ هاوتا رووسیاییه‌كه‌ی (سێرگی لاڤرۆڤ) باس كرد.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی‌شه‌عبی به هاوكاریی سوپای عێراق و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران توانییان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داگیر بكه‌ن، ئێستا چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیان له ژێر ده‌ست دایه. (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) داوای له رووسه‌كان كردووه كه رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و هه‌ولێر، له ژێر چاودێریی به‌غدادا بێت.
هه‌ڵبه‌ت پێش له‌وه‌ی (سێرگیی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وه‌ڵامی ئه‌و داوایه بداته‌وه، (ئیگۆر سچین) به‌ڕێوه‌به‌ری رۆس‌نه‌فت، به میدیاكانی راگه‌یاندبوو كه "ئێمه له هه‌ر ناوچه و وڵاتێكدا، به ته‌واوی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ یاساكانیان كاره‌كانمان رایی ده‌كه‌ین".
حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا یاسای تایبه‌ت به نه‌وت و غازی نییه، به‌ڵام یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه ساڵی 2007 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سند كرا و هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌پێی ئه‌و یاسایه كردووه. نه‌وت و غاز، تا ئێستایش یه‌كێک له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره.
(لاڤرۆڤ) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ (جه‌عفه‌ری)، حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێری هان دا له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه كۆتایی به كێشه‌كانیان بێنن. ئه‌و گوتی، "پێوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماسیی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه كوردستان خاوه‌ن ستاتۆیه‌كی تایبه‌ته له چوارچێوه‌ی عێراقدا"، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه كاره‌كانی رۆس‌نه‌فت له كوردستان ناوه‌ستێندرێت.
پێشتریش (ئۆلیڤێر جیكۆب) به‌ڕێوه‌به‌ری ستراتیژیی كۆمپانیای راوێژكاری نه‌وتیی (پێترۆماتریكس)، بۆ میدیاكان جه‌ختی كردبووه‌وه كه "به هۆی وه‌به‌رهێنانی رۆس‌نه‌فت، حكوومه‌تی به‌غدا به ئه‌سته‌م ده‌توانێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، بوه‌ستێنێت".
عێراق نه‌یتوانی خواسته‌كانی بسه‌پێنێت
رووسیا خاوه‌نی مێژوویه‌كی دوورودرێژه له‌گه‌ڵ پرسی كورددا و بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستاندا له وڵاتانی دیكه نه‌رمتر بوو. له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ و به‌غدادا، بۆ جارێكی دیكه (لاڤرۆڤ) داوای به‌غدای بۆ گوشارخستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه.
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی مۆسكۆ و نیگه‌رانیی شه‌قامی كوردی له دواهه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به كورد، وای كردووه جارێكی دیكه كورد ئه‌و پرسیاره بكات له‌و دۆخه‌دا، (ڤلادیمیر پووتین) سه‌رۆكی رووسیا له كوردستاندا به‌دوای چییەوەیه.
(خۆشه‌وی مه‌لائیبراهیم) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له مۆسكۆ، پێی وایه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و سه‌ردانه‌دا به ئامانجه‌كانی خۆی نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به مه‌به‌ستی گوشارخستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مۆسكۆی كردبوو، به‌ڵام نه‌یتوانی خواسته‌كانی بسه‌پێنێت."
(خۆشه‌وی مه‌لائیبراهیم) هه‌نگاوێك زیاتر ده‌نێت و ده‌ڵێ، "له قسه‌كانی (لاڤرۆڤ)ـدا ده‌رده‌كه‌وت كه ته‌نانه‌ت رووسیا دژی خواستی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان نییه، به مه‌رجێك به دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بێت."
رۆس‌نه‌فت كه ساڵی 1993 دامه‌زراوه، 75%ـی پشكه‌كانی هیی ده‌وڵه‌تی رووسیا و 20%ـیشی هیی كۆمپانیای (بی پی)ـی به‌ریتانیاییه. به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كۆمپانیای رۆس‌نه‌فت، كه‌سێكی نزیك له (ڤلادیمیر پووتین) سه‌رۆكی رووسیایه.
كاوه جه‌م




