٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ ببێتەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت، سێ پرس لە کۆبوونەوەی سبەیدا تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش پرسی مووچەی فەرمانبەران.

(دانا شەھید جەزا)، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ ببێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی سێ تەوەر دەکرێت، لەوانەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی، ھەروەھا ھاندانی لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ئێستا و یەکڕیزیی لایەنەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستان، تەوەرێکی دیکەش لەسەر ھاوکاری ئاوارە و میوانانی کەرکووک و خورماتوو دەبێت.''

پەیوەست بە تاوتوێکردنی پرسی مووچەی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بۆ سەر بەغدا، (دانا شەھید جەزا) دەڵێت: ''سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کۆ بووەتەوە و ھیچ بڕگەیەکی تێدا نییە بۆ باسکردنی ئەو پرسە، لەبەر ئەوەش ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا دەکەین.''

هەواڵی پەیوەندیدار