٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیندار دۆسکی: پاشەڕۆژ بۆ خەڵکی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info


دهۆک-KDP.info- سیاسەتمەدار (دیندار دۆسکی) دەڵێت، یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان گرینگە و پاشەڕۆژیش بۆ کوردستانە. بە پێویستیشی دەزانێ کە بەرانبەر دوژمنانی کوردستان بوەستینەوە.

سیاسییەکانی کوردستان ئەوانەی کە لە دوورمەودادا تێڕوانیان بۆ دۆخی ئێستای عێراق هەیە دەڵێن، پاشەڕۆژ بۆ کوردە. لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و هێرشی میلیشیای حەشدی شەعبی ئازارێکی گەورەیە، بەڵام بە یەکڕیزیی نێوماڵی کورد دەتوانرێت سەرجەم پیلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکرێتەوە. (دیندار دۆسكی)، سیاسەتمەداری كورد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''ئەوەی كراوە ویژدانی هەموو كوردێكی دڵسۆزی هەژاند، ڕووداوێكی نەخوازراو بوو، ئاخر شكستێكی سەربازی نەبووە، چونكە هێزی پێشمەرگە، هێزێكی ڕێكخراوە و توانی گەورەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی لەناو ببات، بەڵام ئەوەی كراوە موئامەرەیەكی هەرێمی بوو لەسەر كوردستان. ئەوەی كرا چوو، دەبێ هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان خۆ لەو قۆناغە دەرباز بكەن و ڕیزەكانی خۆیان ڕێك بخەنەوە، چونكە گرنگترین شت بۆ گەلی كورد ئێستا یەكڕیزیی ناو ماڵی كوردە، چونكە هەندێك لایەن هەوڵ دەدەن درز بخەنە نێو لایەنەكان، بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوونە، دەبێ لەسەر ئەو ناخۆشیان پاز بدەین، یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد بپارێزین، چونكە ئەوە بۆ كورد، لە هەموو شتێك گرنگترە.''

(دۆسکی) زیاتر سەرنجی هەموو لایەک بۆ یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد ڕادەکێشێت، چونكە لە ڕابردوو و ئێستادا ئەوەی بەسەر گەلی كورددا هاتووە، هەموو بۆ ناتەباییی ناو ماڵی كورد دەگەڕێتەوە، كە ئێمە یەكڕیز نەبووینە بەرامبەر بەو هێرشانەی دەكرێنە سەرمان، بۆیە دەبێ ئێمە یەكڕیز بین و ئەو ڕووداوانە وامان لێ نەكات، بكەوین، بەڵكو دەبێ وامان لێ بكات جارێكی دیكە بكەوینە سەر پێیەكانی خۆمان و بەرامبەر بە هەموو ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەرمان خۆڕاگر بین و سەركەوتن بەدەست بهێنین و ورەی خەڵك بەرز بكەینەوە و ئەو كێشانەی هەن چارەسەر بكەین.

ڕوونیشی كردەوە: ''ڕیفراندۆم بووە بەهانە بۆ ئەوەی كە ئەم ڕووداوە ڕوو بدات، ڕیفراندۆم مافێكە، خەڵكی كوردستان دەربڕین لە بیر و بۆچوونی خۆی بكات، ئەگەر ڕیفراندۆم ئەنجام درابایە، یان نەكرابایە، ئەوەی ڕووی داوە هەر ڕووی دەدا، چونكە حكوومەتی عێراق لەمێژە ئەو كارە دەكات و ئامادەكاریشی بۆ كردبوو، بەڵام ئەگەر ئێمە یەكهەڵوێست باینە، ئەوان هیچ كات نەیان دەتوانی بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بوەستنەوە، بەڵام ئەوەی ڕووی دا درزێكی ناوخۆیی بووە، پیلانێكی هەرێمی بووە. ئێستا ئەوەی ڕووی دا چوو، دەبێ ورەی خەڵك بەرز بكەینەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لەبەرامبەر بە ئەوان بوەستینەوە و ئەو ناوچانەی لە دەستمان داون بەدەست بهێنینەوە و بەرامبەر بە دوژمنەكان بوەستینەوە، چونكە پاشەڕۆژ بۆ كوردستانە و باشتریش دەبێت.''

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار