٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، کوردانی ناوچە کوردستانییەکان دەستگیر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.infoـ  دەستگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، نووسینگەی کردوونەتەوە و، بە بیانووی جیاجیا هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکەن.

کردنەوەی ئەو نووسینگانە پاش هێرشی داگیرکارییەکەی حەشدی‌شەعبی دێت بۆ ناوچە کوردستانییەکان و، وەک سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو دەڵێ، بە بیانووی هاوکاریکردنی داعش و هەبوونی پێوەندی بە حزبی بەعس، هەروەها بەرەوڕووبوونەوەی عێزە ئەمنییەکانی عێراق و حشدیشەعبییەوە کە هاتوونەتە ناوچەکە، خەڵکی کورد دەستگیر دەکەن.

ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند، ئەو هێزانەی کە لەو نووسینگانە کار دەکەن، مۆری کۆی دامەزراوە تەندروستییەکانیشیان بردووە تا لەو نووسراوانە نەدرێن کە دەبن بە بەڵگەی کوشتنی ئەو هاووڵاتیانەی دەبرێنە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "کەس نییە نەزانێ کە ئەندامانی ئەو دامەزراوەیە بە ئاسکرا تۆمەت هەڵدەبەستن و، یەکێک لە نووسینگەکانی دەستگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقیش، وا لە بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە باشیک جێگیر بوونە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار