٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: دۆخی کەرکووک نائارامە.. گرتن و کوشتنی خەڵکی سڤیل درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی لە کەرکووک دەڵێ، دۆخی کەرکووک نائارامە و حەشدی شەعبییش بەردەوامە لە گرتن و کوشتنی خەڵکی و ھێرشکردنە سەر بارەگای حیزب و لایەنەکان.

دۆخی کەرکووک بە هۆی داگیرکاریی حەشدی‌شەعبییەوە نائارامە و، بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لە دەست (د.دیندار زێباری) بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شارۆچکەی خورماتوو جیا لە سووتاندنی ماڵی کوردان، خەڵکی سڤیلیش تیرۆر دەکرێن و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون. لە کەرکووکیش بە هەمان شێوە.
(د.دیندار زێباری) رایگەیاند، بەگوێرەی بەڵگەکانی لە دەستماندان، لە نێو شاری کەرکووک، ٤٠٠ کەسی سڤیل کوژراون، لە خورماتوویش لە دەوروبەری ٢٠٠کەس کوژراون، ئەمە جیا لە حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی، کە هەمووی بە هۆی هێرشی حەشدی‌شەعبی و ‌هێزەکانی دیکەی عێراقەوەیە بۆ سنووری پارێزگای کەرکووک.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیا(عەدنان کەرکووکی) جەخت دەکاتەوە، لە کەرکووک، حەشدی شەعبی خەڵکی دەستگیر دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و دەیانکوژن و، دەچنە سەربارەگا حیزبییەکان و، لایەنە تورکمانەکان لە ترسی حەشدی شەعبی خۆیان شاردووەتەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دۆخی کەرکووک ئارام نییە."

(دیاری حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی وکردستانی گوت، "بێگومان خەڵکی چی دیکە تەحەممولی ئەو دۆخە ناکات و ھەرێمی کوردستانیش ئەمە قبووڵ ناکات، بۆیە دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت."

وەک (دیاری حوسێن) دەڵێ، ئەوەی دەکرێت لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نییە و ئەوانیش بەم دۆخە رازی نابن، بۆیە ئێمەش وەکو ھەرێمی کوردستان بە ھەر جۆرێک بێت دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر کراون.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار