داوای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پێشێلكاریی ده‌ستووری و یاساییه

هەولێر-KDP.info- لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه داوای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق و یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه.
(ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌د‌نی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، به راشكاوی ده‌ڵێ كه یه‌كپارچه‌ییی هه‌رێمی كوردستان به نیسبه‌ت هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌بێ "هێڵی سوور" بێت.
(هه‌ڵه‌د‌نی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "داوای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ كاركردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه".
له‌سه‌ر داوای 13 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بڕیاره سبه‌ی (سێشه‌مه) ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له كۆبوونه‌ویه‌كی نائاساییی خۆیدا، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ دابینكردنی بژێوی و مووچه و بوودجه‌ی پارێزگاكان بخاته گه‌ڕ. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ نه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدادا ده‌كه‌ن.
(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مان، هه‌مان بۆچوونی (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دهنی) هه‌یه و ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "داوای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكانی كوردستانه. هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، چونكه له‌و ده‌ستووره‌دا حكوومه‌تی فیدراڵی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات نه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ر به هه‌رێم".
بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه، له چوار ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی جیهانیی نه‌وت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوشارێكی زۆری كه‌وته سه‌ر و نه‌یتوانی به ته‌واوی و لەکاتی خۆیدا، مووچه‌ی خه‌ڵك دابین كات و به‌شێكی زۆر له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستاون.
له پاڵ ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌دا، پاشه‌كشه‌ی به‌شێكی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ئاشكرابوونی رێككه‌وتنی چەند کەسێکی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ (هادی عامری) فه‌رمانده‌ی سوپای به‌در بۆ دروستكردنی هه‌رێمێك (كه‌ركووك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه)، زیاتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هان داوه كه خۆ بخه‌نه باوه‌شی حكوومه‌تی به‌غداوه.
(زانا رۆستایی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له ناو ده‌ستووردا هه‌رێمی كوردستان، كیانێكی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوورییه.
(رۆستایی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌یه‌كی یه‌كپارچه‌یه و به‌پێی ده‌ستوور، حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات نه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ر به‌و هه‌رێمه".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 32 حزبی كوردستانی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ییی كوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ی دووئیداره‌یی كرده‌وه.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش و دوای ده‌ركه‌وتنی رێكکه‌وتنی نێوان چەند کەسێكی یه‌كێتی و (هادی عامری)، (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان به ته‌واوی دژی بوونی سێ هه‌رێمن له عێراقدا. ئه‌مه ئاماژه‌دانێكی (عه‌بادی) بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و (هادی عامری).
كاوه جه‌م




