باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا: عێراق ٦٧ ماددەی دەستووری پێشێل کردوون

هەولێر-KDP.info- (ڕۆبه‌رت فۆرد) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا ڕایگەیاند، حکوومه‌تی عێراق به‌شی زۆری ده‌ستووری پێشیل کردووه.
ئەو باڵیۆزەی ئه‌مریکا (ڕۆبه‌رت فۆرد) که له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراقدا هاوکار بووه، له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقوئه‌لئه‌وسه‌تی ئینگلیزی‌دا وتارێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژەی داوە، کە پێکه‌وه‌یی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراق ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنه له ده‌ستوور و، حکوومه‌تی عێراق ڕێزی له‌و ده‌ستووره نه‌گرتووه.
(فۆرد) لە وتارەکەیدا جەختی کردووەتەوە "پێکه‌وه‌یی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراق ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووره؛ کاتی خۆی کورد ڕازی بوون که ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه، به مه‌رجێک عێراق ڕێز له ده‌ستووری هەمیشەیی وڵاتەکەی بگرێت، به‌ڵام ١٢ساڵ دواتر بەغدا هیچ ڕێزی له‌و ده‌ستووره نه‌گرت."
(ڕۆبه‌رت فۆرد) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا هەروەها نووسیویەتی "باسی سه‌روه‌ریی کورستان له ١٤٤ مادده‌ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، حکوومه‌تی عێراق ٥٥ـی پێشێل کردبوو و له‌م ڕووداوانه‌ی دواییدا ١٢ـی دیکه‌شی هاته‌سه‌ر."
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەش دەکات کە دەوڵەتی ئه‌مریکا به‌ڵێنی دابوو که هاوکار بێت له ڕێزگرتن له‌و ده‌ستووره.




