٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داواکاری گشتیی کوردستان سکاڵا دژی 11 بەرپرسی عێراق تۆماردەکات

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەهۆی لێدوانی تووند و سووکایەتیکردن بە پێشمەرگە و کورد، داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لە دادگای هەولێر سکاڵا دژی 11 بەرپرسی عێراق و سەرکردەی حەشدی شەعبی تۆمار کرد، سكاڵاكە سزای زیندانیكردنی تاوەکو 7 ساڵ تێدایە.
دوای ئەوەی لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی باڵای کورد دەرکرا کە لەنێویاندا (کۆسرەت رەسوول) هەبوو، داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لە دادگای هەولێر سکاڵای دژی 11 بەرپرس و پەرلەمانتار و سەرکردەی حەشدی شەعبی تۆمار کرد، لەنێویاندا (قەیس خەزعەلی) ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، پەرلەمانتار (حەنان فەتلاوی) و (حەسەن تۆران)ـی گوتەبێژی بەرەی توركمانی هەن.
دادوەر (جەواد فەتاح ئاغا) سەرۆكی داواكاری گشتی بە وەكالەت بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندووە، بە پشتبەستن بە كۆمەڵێك بەڵگە كە بۆیان چووە، بەپێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەمواركراو سكاڵای سزایان دژی ئەو بەرپرسانە جووڵاندووە.

سەرۆكی داواكاری گشتی بە وەكالەت گوتی: "بەپێی ئەو بەڵگانەی لەسەر سیدی بۆمان هاتووە، ئەو كەسانە دژی ئاسایشی وڵات قسەیان كردووە، یاخود بە شێوازی جۆراوجۆر سووكایەتییان بە پێشمەرگە ‌و حكوومەت كردووە، سزاكەشیان بەو جۆرەیە یان سزای پێبژاردن بدرێن، یاخود زیندانی بکرێن بەجۆرێك لە 7 ساڵ زیاتر نەبێت".

هەر بەرپرسانی کورد نین حکوومەتی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەکات، بەڵکو دژی سوننەکانیش ئەو رێگەیە دەگرێتەبەر، تەنانەت لە سەردەمی حکوومەتەکەی (نووری مالیکی) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (تاریق هاشمی) جێگری سەرۆککۆماریش دەرکرا.

دەقی نووسراوی جووڵاندنی سکاڵاکە لە دادگای هەولێر:

هەواڵی پەیوەندیدار