قامشلۆ دژى داگیركارییه‌كانى حه‌شدى دەوەستێتەوە

قامشلۆ-KDP.info- سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیى كورد- سووریا له قامشلۆ دەڵێ، ئەم ئێوارەیه لە قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستاندا، خۆپیشاندانێكى جەماوەریی گەورە دژى داگیركارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به هاوكاریى دوژمنان بۆ سه‌ر کوردستان ساز دەکرێت.
لە ١٦ی ئەم مانگەدا حەشدی شەعبی بە هاوکاریی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەرپا کرد. له‌دواى وتاره‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) کە له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 20 ئه‌م مانگه دای و داوای کرد، کوردستانیان بە چالاکیی مەدەنی سەرکۆنەی ئەم هێرشکارییە بکەن، لە باشووری کوردستان و زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا، جەماوەر و ڕەوەندی کورد، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
(شەمدین نەبی) سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیى كورد- سووریا له قامشلۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بڕیارە (ئه‌نه‌كه‌سه)ش سەعات چواری ئەم ئێواره‌ى دووشه‌ممەیە خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى گه‌وره له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گه‌ڕه‌كى سیناعه ساز بكه‌ین.''
(نه‌بى) گوتیشی، ''خۆپیشاندانه‌كه‌مان بۆ پشتگیریكردنى هه‌رێمى كوردستان و ئیدانه‌كردنى هێرش و داگیركارى ئه‌و چه‌تانه‌ى میلیشیاكانى حه‌شده كه ده‌رحه‌ق به كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.''
نه‌شوان به‌رزنجى




