لە ئەڵمانیا هەزارن کەس لە دژی میلیشیای حەشد ڕژانە سەر شەقامەکان

ئەڵمانیا-KDP.info- لە دوایین پەیامدا (سەرۆک بارزانی) داوای لە ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کرد لە دژی کردارەکانی حەشدی شەعبی و ئەو هێرش و داگیرکەرییانەی دەکرێنە سەر ناوچە کوردستانییەکان، خۆپێشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ، یەکشەممە، (٢٢-١٠-٢٠١٧) بە هەزاران خەڵکی کوردستان لە دژی هێرشەکانی میلیشیایی حەشدی شەعبی بۆسەر کوردستان، لە شاری (کۆڵن)ی ئەڵمانیا خۆپێێشاندانیان کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە دژی هێڕشی ئەو ملیشیایانە بێنە دەنگ.
لەم دواییانەدا حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پاسدارانی ئێرانی هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
کاروان باعەدری




