هەزاران کوردستانی پەیامێک دەدەنە ترامپ و داوای وەستاندنی سزای بەکۆمەڵی کوردستان دەکەن

ئەمەریکا-KDP.info- بە هەزاران کوردستانی لە پۆستێکدا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ داوای وەستاندنی هێرشەکانی هێزە عێراقییەکان و میلیشیای حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن.
لە پێگەی فەرمیی سەرۆکی ئەمەریکا، (دۆناڵد ترامپ)، بە هەزاران کورد لە پۆستێکدا داوای لێ دەکەن، کە ئەو هێرشەی هێزە عێراقییەکان و میلشیای حەشدی شەعبی بە هاوکاریی ئێران کردوویانەتە سەر هەرێمی کوردستان، بیوەستێنێت.
لە پۆستەکەدا داواش لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن، سزای بەکۆمەڵ لەسەر کوردستان بوەستێنێت، کە ئێستا هێزە عێراقییەکان و میلیشای حەشدی شەعبی دەیانەوێت کوردستان جینوساید بکەن.
لە پۆستەکانیاندا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا ڕوونیان کردووەتەوە، کە میلیشیای حەشدی شەعبی بە چەکی ئەمەریکایی و تانکی ئەبرامز و هەمەری ئەمەریکایی و چەکی دیکەی ئەمەریکا بە هاوکاریی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر کوردستان و داوای لێ دەکەن، ئەو سزادانە بەکۆمەڵەی کوردستان ڕابگرێت.




