هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نێوه‌ندگیریی به‌غدا و هه‌ولێر له ئارادایه
__2017_10_22_h15m53s40__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- پێكدادانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبیی عێراق، به ته‌واوی وه‌ستاوه و ئێستا چه‌ند وڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه و ئاماده‌یی نێوه‌ندگیریان ده‌ربڕیوه.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كانی، دواجار له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگەدا، سوپای عێراق به هاوبه‌شیی حه‌شدی شه‌عبی، هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كرد و به هۆیه‌وه نزیك به 150 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه.
له جووڵه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌غدا، ده‌رده‌كه‌وێت، كه به نیازی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شوێنه ستراتیژییه‌كان و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن.
دوای دوو ڕۆژ له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی پردێ ڕووبه‌ڕووی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌وه و دواتر چه‌ند وڵاتێك له‌سه‌ر ئه‌و پێكدادانانه، لێدوانیان دا.
له ئێواره‌ی ڕۆژی 19ی مانگدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو له به‌غدا، داوای كرد كۆتایی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كورد بێنێت و هانی دان كۆتایی به هه‌ر توندوتیژییه‌ك و جووڵه‌ی ئیستفزازی بێنن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه: ''سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌سه‌ر ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كاندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی گۆڕینی ناسنامه‌ی ئه‌و شوێنانه. واته ئه‌و ناوچانه، هه‌ر ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق یه‌كلا ده‌بێته‌وه.''
(عه‌ڕه‌فات كه‌ره‌م)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات: ''چه‌ندین وڵات له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر.''
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و ئاماده‌ییی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕی. به‌غداش له وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا و له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژه‌كه‌ی، چه‌ندین مه‌رجی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد.
ئه‌مرۆ (یه‌كشه‌ممه)، دوای كۆبوونه‌وه‌ی 32 حزبی كوردستانی، (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره)، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختی كرده‌وه: ''مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی عێراق قابیلی په‌سندكردن نین.''
هاوكات (مه‌حمود محه‌مه‌د)، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕایگه‌یاند: ''له‌گه‌ڵ گفتوگۆی بێمه‌رجین.''
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه، وه‌ك ''شه‌ڕێكی سایكۆلۆژی'' به‌رانبه‌ر به كوردستان ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ''كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بن، نه‌ك له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه.''
ماوه‌ی دوو ڕۆژه پێكدادانی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیدا نه‌ماوه، به‌ڵام دۆخی ئه‌و كورد و توركمان و عه‌ره‌بانه‌ی له ترسی حه‌شدی شه‌عبی ئاواره بوونه، له‌بار نییه.
كاوه جه‌م




