٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرکردەیەکی پارتەکەی مێرکل بۆ KDP.info: سبەی سەربازگەیەکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئەڵمانیا-KDP.info- سەرکرده‌یەکی پارتی یەکێتی کرستیانەکانی ئەڵمانیا دەڵیت، بە هەموو شێوەیەک هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە و مەشقی زیاتر به‌ پێشمەرگە دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش سەربازگەیەکی نوێ کراوەتەوە، هاوکات وەزارەتی پێشمەرگە پشتڕاستی دەکاتەوە.

سەرکرده‌یەک لە پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا، کە (ئەنگێلا مێرکڵ) راوێژکارییەتی، بە ناوی یەکێتی کرستیانەکانی دیموکرات، (دیێتەر دیمبروۆسکی)، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی برادنبۆرگە، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوا و گوتی، ''سبەی دووشەممە،(٢٢-١٠-٢٠١٧)، سەربازگەیەکی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی مەشقکردنی زیاتر بە پێشمەرگە دەکەینەوە، بەردەوامیش دەبین لە مەشق و را‌‌‌هێنانەکانی پێشمەرگە، هەماهەنگیشمان زیاتر دەبێت لە هەموو بوارێکەوە".

پێشتریش ئەم سەرکردەیەی پارتەکەی (مێرکل) بە هەموو جۆرێک پشتیوانی خۆی بۆ هەرێم راگەیاندبوو، هاوکات پشتیوانی لە ریفرەندۆمەکەی هەرێمی کوردستانیش دەکرد، کە بە دەستکەوتێکی مێژوویی وەسفیکردبوو.

هەر لەوبارەوە عەمید (هەڵگورد حیکمەت)، بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و وشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، ''بڕیارە ئەو مەشق و راهێنانەی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکان لە ئەمڕۆوە دەست پێبکات،  بەردەوامیش دەبێت"، ناوبراو ئاماژە بەوە شوێنی سەربازگەکە دەدات، کە لە سەربازگەی بنەسڵاوە دەبێت."

گوتیشی، "پلانی هاوپەیمانان بەرامبەر هێزی پێشمەرگە نەگۆڕاوە، بەردەوامیشن لە سەر کارەکانیان".

 

کــــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار