٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برۆکسل.. رەوەندی کوردی خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

سەرچاوە: KDP.info
 
برۆکسل-KDP.info- رەوەندی کورد لە ئەوروپا لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەکانیان بۆ سەر کوردستان خۆپێشاندان دەکەن.
 
رەوەندی کورد لە ئەوروپا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردووە و، داوا لە هەموو کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکان، ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٥-١٠-٢٠١٧) لە بەردەم بینایەی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە شاری برۆکسل ئامادە بن بە مەبەستی خۆپیشاندان دژی ئەو ئابڵووقە و ستەمکارییەی کە به‌غدا لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی دەرهەق بەگەلەکەمان دەستیان پێکردووە، هاتنتان نیشاندەری دڵسۆزی و خەمخۆریتانە بۆ خاک و نیشتیمان.
 
کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار