٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ولێر.. ئەمڕۆ گردبوونەوەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی تۆری ھەماھەنگیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ھەولێر گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک دژی لەشکرکێشی حەشدی شەعبی ئەنجامبدەن.
 
(سیروان گەردی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ كاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لەشاری ھەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین دژی لەشکرکێشی حەشدی شەعبی و ئەوگەمارۆیەی به‌غدا خستویەتییە سەر ھەرێمی کوردستان و بێ دەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتان.
 
(گەردی) گوتیشی، "داوا لەخەڵکی شاری ھەولێر دەکەین بەشداری لەوگردبوونەوەیە بکەن، بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بە ئەوان بگەینین.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار