رەوەندی کورد دژ بە داگیرکاریی حەشد شەعبی خۆپێشاندان ساز دەدەن

هەولێر-KDP.info- بریارە لە رۆژانی دابێ، لە بەرانبەر هێرش و داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، رەوەندی کورد لە ئەورووپا خۆپێشاندان ساز بدرێ.
(رۆجین جاجان) کە یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکەی شاری کۆلنی ئەڵمانیایە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بریارە لە رۆژی یەکشەممە(٢٢-٩-٢٠١٧)، خۆپێشاندانێک لە شاری کۆڵن بەریوە بچێت لە دژی داگیرکاریی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان، داوایش لە هەموو کوردێک دەکەین ئەوەی دڵی لای کوردستان بێت، با لە خۆپێشاندانەکە ئامادە بێت".
لەم دواییانەدا میلیشاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی سوپای قودسی ئێرانی، هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و، بە چەکی ئەمەریکایی بەرەوڕووی پێشمەرگەی کوردستان بوونەوە؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکان نابێ ئەو چەکانەی ئەمریکا لە کێشە و ناکۆکییە نێوخۆییەکاندا بە کار بهێندرێن.
بریاریش وایە، ئەمرۆ شەممە(٢١-٩-٢٠١٧)، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، سوێد و هۆڵەندایش رەوەندی کورد لەو وڵاتانەدا خۆپێشاندانی بەرفراوان ساز بدەن، هاوکات لە هەولێری پایتەختیش، خۆپێشاندانێکی جەماوەریی بەرفروان لەبەردەم باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ساز بدرێ.
کـــاروان بـــاعەدری




