٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم: حەشدی شەعبی لە پردێ بە چەکی ئەمریکایی هێرشدەکەنە سەر پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

پردێ-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هێزە عێراقییەکان، لەوانەش حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیان لێدەکرێت، لە پردێ هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "هێزە عێراقییەکان، لەوانەش حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیان لێدەکرێت، لە پردێ هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ بە توندی وەڵامی هێرشەکانی حەشدی شەعبییان دایەوە و ١٢ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە حەشدی شەعبی تێکشکاون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار