٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە مەحموودیە پێشمەرگە پاشەکشەی بە حەشدی شەعبی کردووە"

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی لقی 17ی پارتی لە شارۆچكەی شنگال ئاشکرای كرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال پێشێلی ڕێككەوتنیان كردووە و دەیانویست بەرە مەحموودیە بێن، بەڵام هێزی پێشمەرگە لێان هاتە دەست و توانیان چەندین هەمەر و باجەریان لەناو ببەن و ژمارەیەك چەكداریان كوژران و ناچاریش بوون پاشەكشە بكەن.

(وەحید باكۆزی)، بەرپرسی لقی 17ی پارتی لە شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''دوێنێ بە پێی ئەو ڕێككەوتنەی كە كراوە پێش ئێستا كە هەندێك هێزی ئەوان بێنە ڕەبیعە، پاش ئەوەی كە هاتنە ڕەبیعە دیارە ڕێككەوتنیان پێشێل كردووە، بەرەو مەحموودیە هاتوونە، لەشكری تایبەتی یەك و لەشكری گوڵان ڕێگرییان لە ئەوان كردووە، چونكە ڕێككەوتنیان پێشێل كردووە، لێرەدا هێزی پێشمەرگە زیانێكی زۆریان گەیاندووەتە ئەوان و ژمارەیەك لە  باجار و هەمەری ئەوان تێكشكێنراون  و چەند كەسێكیشیان كوژراون، دواتریش ناچار بوونە پاشەكشە بكەن.''

بەرپرسی لقی 17ی پارتی لە شارۆچكەی شنگال گوتیشی: ''هێزی پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە، ئەگەر ئەوان ڕێز لە ڕێككەوتنەكە نەگرن، پێشمەرگە هەموو ئامادەكاریەكی كردووە، لە هەر ناوچەیەك ڕێككەوتنەكە پێشێل بكەن، بێدەنگ نابن و لێیان دەدەن.''

(باكۆزی) ئاماژەی بەوەش كرد: ''لە ناو شنگال حەشدی شەعبی و ئەوانەی عەرەب كەوتوونەتە سەر خەتی خۆیان لە خوارووی شنگال، ئەو خەڵكەی دیكە، كە گەیشتووەتە ئەوان و ناوی حەشدی شەعبیان داناوەتە سەر خۆیان لەناو شنگال ماون.''

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار