مه‌كته‌بی سه‌رۆك سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی یه‌عقوب فلوه دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
هه‌ڤاڵ سه‌نا یه‌عقوب فلوه
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری مه‌سیحه‌كانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه(یه‌عقوب فلوه)ی باوكی هه‌ڤاڵ(سه‌نا یه‌عقوب)مان پێگه‌یشت.
تا دواساته‌كانی ژیانی هه‌ڤاڵ(یه‌عقوب) به‌گرووتین و هه‌ستێكی ته‌واو پێشمه‌رگانه ده‌ژیا، هه‌ر بۆیه رووداوه‌كانی شاری كه‌ركووك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست كرد و به‌و خه‌مه‌وه ماڵئاوایی لیكردین.
هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته دۆست و خزمان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
19ـی10ـی2017




