٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار، خەلکی هەولێر دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جووڵەی پێ نەکراوە.

دەقی راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە:

هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار پرۆپاگەندەی وا بڵاو دەکەنەوە کە گوایە مەترسی لە سەر هەولێر هەیە، ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندانە کێن و دەزانین دەیانەوێ رۆڵی تابووری پێنجەم ببینن و کەشێک بخولقێنن کە شکست و شەرمەزاریی خۆیانی پێ داپۆشن.
خەلکی هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ مەترسییەک لە سەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جووڵەی پێ نەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواودایە و هەوڵە دیپلۆماسیەکانیش بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە هەنگاوی باشی بڕیوە.
جەماوەری خۆشەویستی هەولێر با بە دڵنیایی و ورەوە خزمەتی ئەو برا ئاوارانەمان بکەن کە لە کەرکوکەوە ڕوویان لە هەولێر کردووە و وەک هەمیشە پەناگەی گەرمی براکانیان بن و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەم رەوشە تێدەپەڕێنین و چەواشەکاری و پرۆپاگەندەش ئیرادەی گەلەکەمان ناهەژێنێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
١٩/١٠/٢٠١٧
 

هەواڵی پەیوەندیدار