٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆزنەفت گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆکرد

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی رێککەوتنێکیان لە بواری وزە واژۆکرد، رێککەوتننامەکە تایبەتە بەو پێنج بلۆکەی وەبەرهێنان کە دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆمپانیای رۆزنەفت، پشکی گرووپەکانی کۆمپانیای رۆزنەفت لە رێککەوتننامەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە بواری وزە لەگەڵ هەرێمی کوردستان 80% دەبێت و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پێنج بلۆکەکە لە 40 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 110 ملیۆن دۆلار دەڕوات، بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆمپانیای رۆزنەفت، بەرهەمهێنان لە ساڵی 2018دا دەستپێدەکات و لە حاڵەتی سەرکەوتنیشدا لە ساڵی 2021 دا گەشەی زیاتر بە کارەکان دەدرێت و وەبەرهێنانی تەواو جێبەجێدەکرێت.
 
رۆزنەفت باس لەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت بەلایەنی کەمەوە یەدەکی نەوت لەو پێنج بلۆکە بگاتە 670 ملیۆن بەرمیل نەوت. دەقی رێککەوتننامەکە پێشتر لە کۆڕبەندی ئابووری سان پیتەرسبۆرگ لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوودا ئامادەکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار