دیاری حوسێن: حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ی نامرۆڤانه بێت به‌رانبه‌ر بە كه‌ركووكییەکان ده‌یكات

کەرکووک-KDP.info- به هۆی ڕێککەوتنێکی چەند کەسێکی لایەنێکی سیاسیی کوردستانەوە، 16ی ئەم مانگە، حه‌شدی شه‌عبی هێندرایە كه‌ركووك و دەوروبەییەوە، لە ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژەدا حه‌شد ماڵ و دووكانی هاووڵاتییان ده‌سووتێنێت و گه‌نجه‌كانیان ده‌ستگیر ده‌كات و سووكایه‌تی به خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن. جێگری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی‌یش له كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ی نامرۆڤانه بێت به‌رامبه‌ر بە هاووڵاتیانی كه‌ركووك ده‌كات.
(دیاری حوسێن) جێگری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''ئێستا له كه‌ركووك ڕه‌وشێكی زۆر خه‌ته‌رناك ئه‌گوزه‌رێت، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوونه‌ته تاڵانكردنی ماڵان و دووكان و سووكایه‌تی به هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره. ڕه‌شبگرێكی زۆر خه‌ته‌رناكیان ده‌ست پێ كردووه، كه ئیدی له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتەدا ژیان نه‌ماوه، بۆیه به‌دەیانهەزار هاووڵاتی ئاواره بوون.''
(حوسێن) گوتیشی: ''ئێستا ئه‌گه‌ڕێن ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حزبه كوردییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌و توركمانانه‌ی كه ڕه‌ئییان له‌گه‌ڵ كورد بووە، ده‌یانگرن و مڵك و ماڵیان تاڵان ده‌كه‌ن و پاشان خانوو و دووكانه‌كانیان ده‌سووتێنن، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا سوپای ئێران حكوومەت ده‌كات، به پشتیوانیی حه‌شدی شه‌عبی و چەند کەسێکی نابەرپرسی یه‌كێتی.''
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی زیاتر ڕوونی كرده‌وه: ''دوێنی كۆمه‌ڵێك خێزان گه‌ڕانه‌وه كه‌ركووك، ئەمڕۆ دیسان هه‌ڵهاتنه‌وه، ئه‌وه خۆی ده‌ری ئه‌خات، كه كوشتوبڕ له كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه، به‌تایبه‌ت لایەنگران و كادیرانی پارتی ده‌ستگیر ده‌كرێن.''
ناوبراو گوتیشی: ''ته‌واوی ماڵ و دووكانی كورده‌كانی دووزخورماتوویان سوتاند و ڕه‌شبگیری ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات هه‌مان كرده‌وه‌كانی تیرۆریستانی داعشن، بگره خه‌راپتریشن.''
شیاوی باسە، کە مێک لەمەوبەر، کۆمەڵێک گەنج و لاوی کەرکووک، لە ەگڕەکی ڕحیماوا و بە گوتنەوەی سرودی ئەی ڕەقیب و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، ڕژابوونە سەر شەقامەکان.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




