سەرکردەیەکی پەکەکە ددانی پێدانا؛ پەکەکە بۆ جیهانێکی بێ دەوڵەت تێدەکوشێت
__2017_04_26_h16m11s4__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و سه‌ركرده‌ى دیارى پارتى كرێكارانى كوردستان (مسته‌فا قه‌ره‌سوو)، داوا له خەڵکی كورد دەکات بۆ جیهانێكى بێ هاوسه‌رگیرى و بێ ده‌وڵه‌ت تێبكۆشن و ددانی پێدانا، کە پەکەکە بۆ ئەوە تێدەکۆشێت و باوەڕیشیان بە ئاڵای کوردستان نییە.
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و سه‌ركرده‌ى دیارى پارتى كرێكارانى كوردستان (مسته‌فا قه‌ره‌سوو) داواى له خەڵکی كورد كرد، بۆ جیهانێكى بێ هاوسه‌رگیرى و بێ ده‌وڵه‌ت تێبكۆشن. (قه‌ره‌سوو) پرسى هێنانه‌دیی سه‌ربه‌خۆییى كوردستان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانى به ئامانجێكى دواكه‌وتوانه وه‌سف كرد.
سه‌باره‌ت به ئاڵاى كوردستانیش ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئاڵایه نوێنه‌رایه‌تیى ئێمه ناكات و ددانى پێدا نانێین و ئاڵاى كۆنفیدراڵیزمى دیموكراتیك، ئاڵاى ئێمه‌یه.
(قه‌ره‌سوو)، كه بەڕەچەڵەک توركه و خه‌ڵكى سیواسه، له نووسینێكدا له ژێر ناونیشانى (سه‌رهه‌ڵدان له دژى مۆدێرنیته‌ى كاپیتاڵیزم)، كه له ڕۆژنامه‌ى یه‌نى ئوزگور پۆله‌تیكاى په‌كه‌كه‌دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوای كردووه، گه‌لى كورد بۆ ده‌وڵه‌ت تێنه‌كۆشێت و خه‌بات نه‌كات، به‌ڵكو بۆ هێنانه‌دیى سۆسیالیزم كار بكات.
ئاماژه‌یشى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان له دژى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وه‌ستنه‌وه و بڕوایان به‌وه‌یه، جیهانێكى سۆسیالیستى بهێننه كایه‌وه.
هه‌ر له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه، تێڕوانینه‌كانى (كارڵ ماركس) و (فریدریك ئه‌نگڵس)، دوو بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانیی وه‌ك سه‌رچاوه به‌كار هێناوه و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئازادیى كوردان له سۆسیالیزمدایه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستا كاتى هێنانه‌دیى جیهانێكى بێ ده‌وڵه‌ت، بێ سه‌رپه‌رشت، بێ ئاغا و بێ هاوسه‌رگیرییه.
کوردستان ٢٤




