منداڵێکی ئێزدییش بووە قوربانی خۆسەپێنیی پەکەکە

شنگال-KDP.info- بە هۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە شنگال، منداڵێکی ١٢ ساڵانی ئێزدی کوژرا.
(ماهر شنگالی) لە ڕاگەیاندنی بنکەی لالش لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''کاتێک فرۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەی (چل مێرا، هۆلا لالش، گەلی کەرسێ) بۆردوومان کرد، منداڵێکی ئێزدی کە لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندرابوو و لە یەکێک لە بارەگاکانیاندا ڕاهێنانی پێ دەکرا، کوژرا.''
(ماهر شنگالی) گوتی: ''ناوی منداڵەکە (سفیان جاسۆ ناسر)ە، ١٢ ساڵانە و خەڵکی گوندی سیبا شێخ درێیە، کە دەکەوێتە باشووری قەزاکەوە و تا ئێستا گوندەکە لە دەستی داعشدایە.''
(ماهر شنگالی) گوتیشی: ''دایکی منداڵەکە تا ئێستا لە دەستی داعشدایە، بەڵام پەکەکە لە بارەگەیەکدا کاری سەربازیی بە منداڵەکە دەکرد، کە کوژرا و لەسەر چیای شنگال بە خاک سپێردرا.''
کاروان باعەدری




