حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌لجیكا لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- له دیدریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر تۆكمه بكات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-4-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له (یان گامبۆن) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و پسپۆڕانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یان له بنكه‌كانی مه‌شقكردن به پێشمه‌رگه به‌رز نرخاند.
شاندی به‌لجیكا پشتگیریی وڵاته‌كه‌شیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌ربڕی و قوربانیدانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رز نرخاند. دووپاتیشیان كرده‌وه كه به‌لجیكا خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر تۆكمه بكات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی به‌لجیكای كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان و پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته ڕوو و ئاشكرایكرد كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا تا ئێستا گفتوگۆیه‌كی جددی نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمیش، (نێچیرڤان بارزانی) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڕیفراندۆم مافێكی سرووشتیی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵام پێویسته له‌مباره‌یه‌وه دیالۆگێكی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت هاوكاریی هه‌ردوولا بكه‌ن.
له كۆتاییدا لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌لجیكادا واژۆ كرا.
شاندی به‌لجكایی به سه‌رۆكایه‌تیی (یان گامبۆن) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 24-4-2017 له ڕیگه‌ی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كرا.





