دەزگای بارزانی و وەقفی بێشكچی، تاوتووی پەرەپێدانی كاری هاوبهشیان كرد

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی پەرەپێدان بە كاری رۆشنبیری و كولتووریی هاوبەش لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەقفی (ئیسماعیل بێشكچی) بە سەرپەرشتیی كەسایەتیی ناوداری تورك (ئیسماعیل بێشكچی)، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد.
ئەمڕۆ كەسایەتیی ناوداری تورك و دۆستی كورد (ئیسماعیل بێشكچی) و شاندێكی وەقفی (ئیسماعیل بێشكچی)، دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە هەولێر بەسەر كردەوە.
(مووسا ئەحمەد)، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازیی لە شاندی میوان كرد و لەگەڵ (ئیسماعیل بێشكچی) تاوتووی رەوشی كولتووری، فەرهەنگی و چۆنیەتیی پەرەپێدانی كاری زیاتر لەگەڵ وەقفی (بێشكچی) كرد.
وەقفی (ئیسماعیل بێشكچی) لە وڵاتی توركیا بە مەبەستی پەرەپێدانی كاری فەرهەنگی و كولتووری دامەزراوە و، بە ناوی كەسایەتیی ناوداری توركەوە ناو نراوە وەكوو رێزێك لە كارە ئەدەبی و كولتوورییەكانی ئەو كەسایەتییە.




