تورکیا چیای شنگالی بۆردوومانکرد، 5 پێشمەرگە شەهیدبوون

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگهیاند، بەھۆی بۆردوومانی بارەگاکانی پەکەکە لەچیای شنگال لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە پێنج پێشمەرگە شەھیدبوون وحەوتی دیکەش برینداربوونە.
عەمید (ھەکار نھێلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "شەوی رابردوو كاتژمێر٢:٣٠خولەکی شەو فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لەچیای شنگال بۆردوومان کردووە، بەو ھۆیەشهوە پێنج پێشمەرگە شەھید بوونە و حەوتی دیکەش برینداربوون، کە خاڵێکی پێشمەرگەبووە لەنزیک بارەگاکانی پەکەکە لەچیای شنگال.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی، "سەرجەم بارەگاکانی پەکەکە لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی تورکیاوه بۆردوومان کراون و زیانیان پێگەیندراوە، بەڵام نازانین ژمارەی قوربانیانی ئەوان چەندە.
بڵند ئیبراھیم




