لە هه‌ڵه‌بجه ماڵپەڕی فەرمیی پارتی‌یش خەڵات کرا

هەڵەبجە-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لەو کەناڵانەی راگەیاندن بوو کە بە هۆی ڕووماڵکردنی ڕووداو و کار و چالاکییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕۆژی جیهانیی کتێب‌دا خەڵات کرا.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، لە مەراسیمێكدا بە بۆنەی 119 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ڕۆژی جیهانیی كتێب، لە كتێبخانەی (هەژار موكریانی) لە هەڵەبجە، دەزگاكانی راگەیاندن و چەند خوێنەرێكی هەمیشەیی ئەو كتێبخانەیە خەڵات كران، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش یەكێك بوو لە کەناڵانه‌ی ڕێزی لی نرا.
(سندووس حوسێن)ـی لێپرسراوی ئەنجوومەنی ئافرەتانی هەڵەبجە- یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بۆ ماڵه‌پڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "وەك هەستكردن بە ئەرك و ماندووبوونی کەنالەکانی ڕاگەیاندنی كوردستان، بە پێویستمان زانی به هاوكاریی ڕێکخراوە جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، لە 119 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا خەڵاتی ڕێزلێنان ببەخشینە 31 دەزگای ڕاگەیاندنی بیستراو بیندراو خوێندراو و ئه‌لكترۆنی."
هەر لەو بۆنەیەدا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ڕێزلێنانی تایبەتی بە 6 ڕۆنامەنووسی ئافرەت بەخشی كە لە بواری ڕاگه‌یاندندا خزمەتێكی بەرچاویان بە هەڵەبجە كردووە.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




