٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ دەبێتەوە.. پرسی ئەکرەم شەریف یەکلا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی. ئه‌رشیڤ

 

سلێمانی-KDP.info-  ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجام دەدات و چەند خاڵێک تاوتوو دەکات و کەمکردنەوەی لیژنە ھەمیشەییەکانی یەکێکیانە.

(زیاد کاکەڕەزا) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، وەها بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوای ماوەیەکی زۆر، کۆبوونەوەیەک ساز بکات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەند خاڵێکەوە دەکات.

سەبارەت بەو خاڵانەی تاوتوو دەکرێن. (زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "ئەندامێکی ئەنجوومەن لەسەر لیستی حیزبی سۆسیالیست‌دیموکراتی کوردستان دەست لەکار دەکێشێتەوە و ئەندامێکی دیکە لە حیزبی شیوعی جێی دەگرێتەوە؛ بانگھێشتی بەڕێوبەری سایلۆ و ئاشەکانی سلێمانی دەکرێت، هەڵبەت ھەندێک کێشە لە کاری ئاشەکاندا ھەیە؛ کەمکردنەوەی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجوومەن و دانانی (ئەکرەم شەریف) بۆ پۆستی قایمقامی سەیدسادق، یەکێکی دیکە لەو خاڵانەیە کاری لەسەر دەکرێ."

جێی ئاماژەیە، بەھۆی کێشەگەڵیکەوە چەند مانگێکە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ نەبووەتەوە و، یەکێک لە کێشەکان (ئەکرەم شەریف)ـی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بوو کە کەسێکی دیکە لە شوێنی دانرابوو، ئەویش ئامادە نەبوو دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، سەرباری ئەوەی دادگا لە بەرژەوەندیی (شەریف) دۆسێی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکلا کردەوە، بەڵام دیارە رازیی بووە بۆ پۆستی قایمقامی سەیدسادق دەستبەرداری داوا یاساییەکەی بێت. (کاکەڕەزا) وای گوت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار