دەزگای بارزانی، لە یادی چوارشەممە سورێی ئێزیدییەکاندا هاوکاری ٨٠٠ خێزانى کرد

سەرسنگ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رێزگرتن لە جەژنی چوارشەممە سورێی کوردانی ئێزیدی هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٨٠٠ خێزان ئاوارەی ئێزیدی کرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە رێکەوتی ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ جەژنی چوارشەممە سورێی کوردانی ئێزیدییە و ئەم رۆژە پیرۆزییەکی تایبەتی لە دینی ئێزیدیدا هەیە.
لەم رۆژەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی هاوکارییەکانیان بە مەبەستی رێزگرتن لە جەژنی کوردانی ئێزیدی بەڕێوەبرد، لە هەڵمەتەکەدا ٨٠٠ کارتۆن خۆراکی وشک پێشکەشی ئاوارە کوردەکان لە سنووری سەرسنگ کرا.




