ئێزدی جەژنی چوارشەممەی سوور به‌رز ڕاده‌گرن

شێخان-KDP.info- لە دوای کارەساتی شنگاله‌وه کوردانی ئێزدی هیچ جەژنێک ناگێرن جیا لە جەژنی چوارشەممەی سوور.
له‌وباره‌وه (لوقمان سلێمان) بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "بە بڕوای ئێزدییان چوارشەممەی سوور، کۆنترین و پیرۆزترین جەژنیانە، ئێزدیان تەنیا لە پەرستگای لالش ئەم جەژنە دەگێڕن چونكه گه‌لێك پیرۆزه له‌لایان.''
رۆژێک پێشووتر و لە سه‌روبه‌ندی رۆژئاوابوون، بە هەڵکردنی 365 چرا كه گوزارشته له 365 رۆژه‌كه‌ی ساڵ جه‌ژنه‌كه به‌رز راده‌گیرێت.
په‌رله‌مانی كوردستان، به بۆنه‌ی جەژنی چوارشەممەی سووره‌وه لە سەرجەم دامودەگاکانی 19/4/2017ـی هه‌ر ساڵێكی له پارێزگاكانی باشووری كوردستان کردووه بە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی ئێزدییان زیاتر لە 500 هەزارە كه نیشته‌جێی پارێزگاكانی دهۆک و نه‌ینه‌وان. ئێزدی لە پەرلەمانی کورستان نوێنەریان هەیە، مەزنترین پەرستگایشیان پەرستگای لالشە كه دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان.
ئێزدی لە زۆرێك له وڵاتانی جیهانیش به تایبه‌ت رووسیا، جۆرجیا، ئەڵمانیا و سوید هه‌ن، ئێزدی خاوەن دوو قەزانە ئەویش (شیخان و شنگال).
دانشتوانه‌كه‌ی شنگال لە دوای ئەو کارەساتەی 2014ه‌وه ئاواره‌ی شاروشارۆچكه‌كانی کوردستان بوونه زۆرترین ڕێژه‌یان له دهۆک گیرساونه‌ته‌وه.
کاروان باعەدری






