دەزگای بارزانی، لە کەرکووک، سەیدسادق و دەربەندیخان هاوکاری ٦٤١ منداڵی ئازیزى كرد
__2017_04_18_h22m25s16__RM.jpg)
کەرکووک-KDP.info- لەماوەی سێ ڕۆژدا هاوکارى ماددی بۆ ٧٥٠ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان لە سنووری کەرکووک گەرمیاندا دابین کراوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا بۆ منداڵانی بێباوکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد و لەماوەی سێ رۆژدا لەسنووری کەرکووک و گەرمییان ٧٥٠ منداڵ سوودمەند بوون.
ههر ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ماددی لە چوار چێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا پێشکەشی ٣٢١ منداڵی بێباوک (ئازیز)ی سنووری سەیدسادق و دەربەدنیخان کرد.
لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٣٥٠١ منداڵ سوودمەند دەبن و مانگانە بۆ ماوەی پێنج مانگ هاوکارییان بۆ دابین دەکرێت، لە سنووری سەیدسادق ١٢٩ ئازیز و لە سنووری دەربەندیخان ١٩٢ ئازیز هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان پێگەیشت.




