٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، هاوکاریی گەیاندە بەرتلە و هاوکاری ٧٠٦ منداڵی بێباوکى كرد

سەرچاوە: KDP.info
 
بەرتلە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی گەیاندە سنووری پارێزگای نەینەوا بە هاوکاری رێکخراوی Act Now Children's Found پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ ١٥٠٠ خێزانی شارەدێی بەرتلە دابین کرد.
 
 
ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرەڕای مەترسییەکانی پاشماوەکانی شەڕی تیرۆریستانی داعش، هەڵمەتێکی  هاوکارییەکانیان گەیاندە شارەدێی بەرتلەی سەربە پارێزگای نەینەوا و بەهاوکاری رێکخراوی  ANCF پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ ١٥٠٠ خێزان دابەشکرد.
 
هه‌ر ئەمڕۆ پرۆژەی چاودێری ئازیزان قۆناغێکی دیکەی بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم قۆناغەدا ٣٥٠ منداڵی ئازیز لە سەرتاسەری کوردستاندا سوودمەند دەبن کە ٧٠٦ منداڵیان لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
 
لە چوار چێوەی پرۆژەکەدا هاوکاری بۆ ئەو منداڵانە دابین دەکرێت هەتا تەمەنیان دەگاتە هەژدە ساڵ و چاودێری خوێندن و پەروەردەی منداڵەکانیش دەکرێت لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە.
 
پرۆژەی چاودێری ئازیزیان لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا ١٧ هەزار منداڵی بێباوک مووچەیان بە سپۆنسەری مانگی سووری ئیماراتی و وڵاتانی کوێت و سعودیە و دەوڵەمەندان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان، بۆ دابین کراوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار