سەردانی چین و توێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ هەریەک لە شاندی هۆزەکانی جبوور و جحێش و، قوتابخانەی نۆلیجی ئەمەریکایی لە زاخۆ و کۆمەڵی کوردانی سۆڤیەتی جاران سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد.
سەردانیكردنی شاند و پێكهاتە جیاجیاكانی ناوەوە و دەرەوەی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا چەند شاندێكی هۆزی جبوور لە شاری كەركووك و شاندێكی هۆزی جحێش لە ناوچەكانی عەین زالە و زوممار سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد.
هەروەها شاندێكی قوتابخانەی نۆلیجی ئەمەریكا لە زاخۆ و شاندێكی كۆمەڵەی كوردانی سۆڤیەت سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد و، دوای پێشوازی لێكردنیان لەلایەن شێخ (خەلات بارزانی)، نوێنەری (سەرۆك بارزانی)یەوە تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و، سۆز و وەفاداریی خۆیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی (بارزانی نەمر) دووپات كردەوە و خەبات و بەرخودانی دەیان ساڵەی (بارزانی نەمر)یان بەرز نرخاند.
ڕابین شێروانی


__2017_04_16_h19m38s5__HK.jpg)
__2017_04_16_h19m39s6__HK.jpg)



