٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چوار تەوەر کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبێتەوە و چوار تەوەر گفتوگۆ دەکات.

(د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ، دووشەممە، سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی چوار تەوەر گفتوگۆ دەکرێت. لەوانە ڕاپۆرتێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەربارەی ڕێکخستن و ھاوکاری بۆ زەماڵەی خوێندن تاوتوێ دەکرێت، هەروەها باسی ڕێنماییی تاپۆکردنی سنووری گوندەکان، کە کەوتوونەتە نێو ماستەرپلانی شارەوانییەکانەوە دەکرێت و، دەربارەی ڕاپۆرتێک لەسەر ژینگەش گفتوگۆ دەکرێت و، دواخاڵیش گفتوگۆیە دەربارەی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەک بۆ بەرێوبەردنی قەرزەگشتییەکان لە لایەن وەزارەتی دارایییەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار