دەزگای بارزانی، بەشەخۆراکی بۆ ١٤٤٨٣ خێزانی ئاوارەى شێخان و شنگال دابین کرد

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بەشەخۆراکی بۆ ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لە قەزای شێخان و ٩٥٠٠ خێزانی شنگال دابین کرد.
ئهمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک، بەشەخۆراکییان بهسهر ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لە (ئەلقوش، کەلکچی، مەهەتێ، چرا، ئەتریش، بەیتنار و قەسرۆک)ی سەربە قەزای شێخان دابەشکرد.
ههر ئهمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی کۆتایی بەهەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکارییەکانی هێنا و لەو هەڵمەتەدا ٩٥٠٠ خێزانی (زیری، زۆریا و چیای شەنگال)ی سەربە شنگال پارسێلی خۆراکییان بۆ دابین کرا.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر چیای شەنگال یادی جەژنی سەری ساڵی یەزیدییەکانی لە رێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ بەرز راگرت و هاوکاری پێشکەشی ئاوارەکانی سەرچیاکە کرد.




