مامۆستایانی زانکۆ: ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ ڕیفراندۆم

هه‌ولێر-KDP.info- مامۆستایانی زانکۆ دەڵێن، کورد بەربەرستەکانی بەردەم ڕیفراندۆمی تێپەڕاندووە و ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ سازدانی ڕیفراندۆم. دەشڵێن، هەر بە ڕیفراندۆم ناوەستین، بەڵکو تێدەکۆشین، تا دەبین بە دەوڵەت.
هەرێمی کوردستان بەرەو ڕیفراندۆم دەچێت و ئێستا پارتە سیاسییەکانی هەرێم هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەمساڵدا ڕیفراندۆم بکەن. مامۆستایانی زانکۆش دەڵێن، ڕێک وادەی ڕیفراندۆمە و پێشوەختە پشتیوانی بۆ پرۆسەکە دەردەبڕن. (عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ریم ده‌روێش)، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زای زانسته سیاسییه‌كان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''پرسى ڕیفراندۆم، پرسى سه‌روه‌ریى نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ده‌بێ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرسه له هه‌موو كات و شوێنێكدا بابه‌تى سه‌ره‌كى بێت. ناكرێ بڵێین كات نه‌هاتووه، یان مه‌رجه یاسایییه‌كانى تێدا جێبه‌جێ نه‌بووه، چونكه هه‌رشتێك پێوه‌ندیی به پرسى سه‌روه‌رییەوە هەبێت، خۆى دامه‌زرێنه‌رى یاسا ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى دواتر ده‌بێته بنه‌ما بۆ دانانى یاساى تر و نابێ مه‌رجى پێشوه‌خت و كۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر دابنرێت.''
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ ڕایگه‌یاند: ''میلله‌ت ده‌مێكه بۆ پرسى ڕیفراندۆم ئاماده‌یه، چونكه حه‌قى خۆیه‌تى، کە به‌كارى ده‌هێنێت و، كوردستان شۆڕ‌شى بۆ ڕزگارى كرد و ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمیش یه‌كێكه له قۆناخەکانی ڕزگاری.''
(ده‌روێش ) گوتیشى: ''میلله‌تى كورد ته‌نیا به ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ناوه‌ستێت، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین، تا مافى سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بێنین و ببین به ده‌وڵه‌ت.''
(د. سه‌میر محۆ جه‌میل)، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر و ڕاگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكیى به‌ڕده‌ڕه‌ش دەرباره‌ى ئه‌م پرسه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: ''ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ئاواتى ئێمه و ته‌واوى میلله‌تى كورده و هه‌موومان تێده‌كۆشین، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌و ڕۆژه‌ى ببینه ده‌وڵه‌ت. ئێستاش گونجاوترین كاته و كورد هه‌موو بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌تبوونى تێدایه و (سه‌رۆك بارزانی)ش ئه‌و پرسانه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌واوى وڵاتانی ده‌ره‌وه باس كردووه و هه‌موو كۆسپه‌كانى لاداوه. ئێمه‌ش دەبێ له ناوخۆى كوردستاندا خۆمان ئاماده بكه‌ین و پشتگیرى لە هه‌نگاوه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) بکەین.''
(د. سه‌میر) گوتیشى: ''به ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت و حیسابى زیاتریشی بۆ ده‌كرێت.''
هەر سەبارەت بەم پرسە (د. ئیبراهیم كرۆ)، سه‌رۆكى به‌شى پێوه‌ندیى نێوده‌ڵه‌تى له زانكۆى نه‌ورۆز، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: ''ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، یه‌كێكه له ڕێگا ئاشتییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى چاره‌نووس، بۆیه‌ش ڕیفراندۆم ده‌كەین، تا ئه‌و خاڵانه‌ی خوارەوە بۆ هه‌موو لایه‌ك بسه‌لمێنین: یه‌كه‌م، ئه‌مه نامه‌یه‌كى ئاشتییانه‌یه و دەیده‌ین به هه‌موو لایه‌ك و دەڵێین، میلله‌تى كورد حه‌ز به ئاشتى و ئازادى ده‌كات، نه‌ك شه‌ڕ و، ده‌یه‌وێت لەڕێى ئاشتییانەوە كێشه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره بكات؛ دووه‌م، تاکو بۆ خه‌ڵكى كوردستانیش بسه‌لمێت، كه سه‌ركردایه‌تیى كورد، بۆ بڕیاردان میلله‌تیش به خۆیەوە گرێ ده‌دات، به‌تایبه‌تی له پرسه نه‌ته‌وه‌یى و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا؛ سێیه‌میش، هه‌رلایه‌نێك به‌شداریى ئه‌و ڕیفراندۆمه نه‌كات، له مێژووى كوردستاندا به خاڵێکی ڕه‌شی بۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.''
(د. ئیبراهیم) ئاماژه‌شی دا: ''ته‌واوى كۆسپه‌كانى سه‌رڕێی ڕیفراندۆم لادراوه و كاتیش زۆر گونجاوه و نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست خۆمان بده‌ین و ده‌بێ بچینه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و بڵێین، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى، چونكه ده‌نگدان به به‌ڵێ، دیارییه‌كى ئێمه ده‌بێت بۆ ئاسووده‌یى ڕۆحى پاكى شه‌هیده‌كانمان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.''
نه‌شوان به‌رزنجى




