ئاسایشی ھەولێر: ئەوانەی له فه‌رهاد پیرباڵیان دا، راده‌ستی پۆلیس كراون

ھەولێر-KDP.info- بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر دەڵێت، ھێزەکانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئەو دوو کەسەیان دەستگیر كردوون كه له (د. فه‌رهاد پیرباڵ)یان داوه و رادەستی پۆلیسیان كردوون.
دوێنێ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووه‌تەوە و تێیدا دەردەکەوێت، له هه‌ولێر، دوو کەس هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نووسەر و مامۆستای زانکۆ(د.فەرھاد پیرباڵ) و لێی دەدەن، دوای ئەو رووداوەش گوته‌بێژی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی راگەیاند و داوای کرد هێرشكاران دەستگیر بکرێن و بدرێنه دادگا.
(د.تارق نووری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھەر شەوی رابردوو و لە ماوەیەکی کەمدا ئەو دوو کەسە دەستگیر كران و رادەستی پۆلیسی كران، کەیسەکە لای پۆلیسە و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌ك بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر ڕوونی کردەوە، ''رووداوە مەبەستێکی سیاسی لەپشتەوە نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت ئەو کەسانەی له (پیرباڵ)یان داوه کەسانی ئاسایین و سەر بە دەزگا ئەمنییەکان نین.''
بڵند ئیبراھیم




