٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ نیگه‌رانه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ لێدوانێكیدا، گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری بابەتی هێرشكردنه‌ سه‌ر (د. فه‌رهاد پیرباڵ)ه‌ و دڵگرانه‌ به‌و رووداوه‌، داوایش ده‌كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنە دادگا.

ده‌قی لێدوانی گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
سه‌باره‌ت به‌ رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/4/2017 له‌ هه‌ولێر، بە گشت لایەک رادەگەیێنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه‌ به‌و رووداوه‌ و، ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکانی راسپاردووه‌ ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن بۆ ئەوەی بدرێنە دادگە، تا به‌پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ.

د. ئومێد سەباح
گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار